قاوەخانەیەك لە لوبنان وێنەی رەش وسپی بە میوانانی رەنگ دەكات

ئەو قاوەخانەیە ھەفتەی دووجار دانیشتن بۆ رەنگردنی وێنەكان بەڕێوە دەبات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b27209ae-9536-4e09-b088-a434c0119c9c/Lebanon%20rengkirin.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

لە لوبنان قاوەخاننەیەكی لە كارێكی جیاوازدا وێنەی رەش و سپی پێشكەشی میوانەكانی دەكات بۆ ئەوەی وێنەكان رەنگ بكەن.

خاوەنی قاوخانەكە دەڵێت:"رەنگكردن بووەتە ستایلێكی جیھانی، كاری رەنگكردن زۆر باشە و سوودی ھەیە بۆ دەروونی مرۆڤ، جارێكیان من لەگەڵ گروپێك دانیشتبووم پەرتوكی رەنگكردنیان كڕیبووە، لەوەوە بیرۆكەكەم وەرگرت".

یەكێك لە میوانەكانی قاوەخانەكە گوتی:"من لە فەیسبووك بینیم، كە لەو قاوەخانەیە ئەو چالاكییە ھەیە، من ھافتانە سەردانی ئەوقاوەخانەیە دەكەم دێم بۆ ئەوەی شتێكی نوێ فێربم، چونكە رەنگكردن جۆرێكە لە ھونەر".

ئەو قاوەخانەیە ھەفتەی دووجار دانیشتن بۆ رەنگردنی وێنەكان بەڕێوە دەبات، خەڵكێكی زۆر لە تەمەنی جیاواز جیاوازدا،

 سەردانی قاوەخانەكە دەكەن، لە زۆربەی وڵاتانی دونیا قاوەخانەكان و ھوتێلەكان و رێستورانتەكان كاری جیاوز پێشكەشدەكەن بۆ ئەوەی بتوانن سەرنجی ھاووڵاتیانی خۆیان و گەشتیاران راكێشن.

ئامادەكردنی: شنۆ محەممەد