له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی باسی چی كرا؟
ئه‌و لیژنه‌یه 10 رۆژ جارێك كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوویه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کراوە، مانگانە حکوومەتی هه‌رێم داھاتی نەوت بۆ دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان ئاشکرا بکات.
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان بۆ كوردستان 24 گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌نها بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وت ئاشكراده‌كات، بۆیه پێشنیارمان كرد، له‌مه‌ودوا داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ش ئاشكرا بكرێت".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك شتی دیكه باسكران، لیژنه بۆ هه‌ندێك بابه‌ت پێكهێندران، به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان خۆیان بۆ مه‌سه‌له‌ی بندیوار و فه‌رمانبه‌رانی زیاده راسپێردران".
هه‌ر ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، دەرباز کۆسرەت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان به كوردستان 24 گوت: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بارودۆخی ئێستای دارایی هه‌رێم راڤهكرا،ئه ههنگاوههكان و كاره‌كانی ئه‌و لیژنانه‌ی پێكهێندراون، به كوێ گه‌یشتوون، باسكران".