به فه‌رمی لاڤێزی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی چینی واژۆ كرد
k24 ـ پاریس
كۆچی ئه‌ستێره‌كانی ئه‌ورووپا به‌ره‌و خولی تۆپی پێی چین به‌رده‌وامه، له تازه‌ترین گواستنه‌وه‌یشدا، ئه‌مڕۆ یانه‌یه‌كی چینی به فه‌رمی هه‌واڵی كڕینی ئیزیكوێل لاڤێزی هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسای راگه‌یاند.
لاڤێزی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه كۆتایی دێت و یانه‌كه‌یش كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی كردبووه مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لاڤێزی، ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تی بۆ یانه‌یه‌كی چینی به ناوی (هێبی چین فۆرچن) ره‌خساند كه به‌خێرایی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بێنه سه‌رهێڵ.
گواستنه‌وه‌ی لاڤێزی بۆ خولی تۆپی پێی چین له كاتێكدایه كه له ماوه‌كانی رابردوو هه‌ریه‌ك له (جاكسۆن مارتینێز، رامیرێز و جێرڤینهۆ)ـیش په‌پوه‌ندیان به‌و خوله‌وه كردووه.
لاڤێزی پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی جێنوا و ناپۆلی ئیتاڵیایش كردووه، له 2012 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نساوه كرد، ئه‌م وه‌رزه‌یش ئاستی له خولی فه‌ره‌نسا به‌ره‌و داكشان چووه و ته‌نیا 2 گۆڵیشی تۆمار كردووه.