به‌ڤيديۆ.. جۆره يارييه‌كى منداڵان ده‌ڵێت "بژيت داعش"
ئاگاداربن له‌بازاره‌كاندا ده‌فرۆشرێت
K24- هه‌ولێر
ماوه‌يه‌كه له توڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا، پارچه ڤيديۆيه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه، تێيدا جۆره چه‌كێكى يارى منداڵان له عه‌ره‌بستانى سعوودييه بڵاوبووه‌ته‌وه و له بازاره‌كان ده‌فرۆشرێت، ده‌نگێكى له‌سه‌ر خه‌زنكرداوه كه ده‌ڵێت: (يعيش الدواعش) واتا (بژى داعش).
وه‌زاره‌تى بارزگانى عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌ش، داوا ده‌كات هه‌رچى زووتره ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و جۆره چه‌كه دابگيرێت و له‌بازاڕه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا نه‌هێڵدرێت، چونكه ئه‌م جۆره يارييه سلوك و ره‌فتارى منداڵان تێكده‌دات و كاريگه‌رى خراپيان له‌سه‌ر دروست ده‌كات وا ده‌كات منداڵان ئينتمايان بۆ رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) زياتر بێت.