به وێنه‌یه‌كی پوتین یاریزانێكی رووس هانده‌رانی تورك تووڕه ده‌كات
"پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه"
K24 – هه‌ولێر:
له میانه‌ی ركابه‌رییه‌كانی خولی ئه‌وروپا و له یاریی دوێنێی نێوان تیپی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی رووسی و فه‌نه‌رباخچه توركی له ئیسته‌مبوڵ، به وێنه‌یه‌كی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی رووسیا، جه‌ماوه‌ری توركیای تووڕه‌كرد.
دیمیتری تاراسۆڤ یاریزانی تیپی لۆكۆمۆتیڤ رووسی، فانیله‌كه‌ی خۆی داكهنی و له ژێر فانیلهكه، وێنه‌یه‌كی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیای ده‌رخست كه جلوبه‌رگی ده‌ریاوانی له‌به‌ردابوو، له ژێره‌وه‌ی وێنه‌كه به زمانی رووسی نووسرابوو "رووخۆشترین سه‌رۆك له جیهاندا".
یاریی نێوان تیپی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ و فه‌نه‌رباخچه یه‌كه‌م رووداوی وه‌رزشی گه‌وره‌یه له نێوان رووسیا و توركیا، له دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه له مانگی تشرینی دووه‌می 2015 له‌سه‌ر سنووری توركیا-سووریا، له‌و یارییه‌ش تیپی فه‌نه‌رباخچه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به هیچ له تیپی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی برده‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت، تیپی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ سزابدرێت، چونكه یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، ده‌ربڕینی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی له كاتی یارییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كردووه.
لای خۆیه‌وه، دیمیتری تاراسۆڤ یاریزانه‌كه‌ی تیپی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ، به‌رگریی له ره‌فتاره‌كه‌ی خۆی كرد و به ئاژانسی ئاڕ سپۆرت رووسی گوت: "پوتین سه‌رۆكمه و رێزی لێده‌گرم، بڕیارمدا بڵێم من به‌رده‌وام له پاڵ ئه‌وم و ئاماده‌م پشتیوانی لێبكه‌م".
ئه‌و یاریزانه گوتیشی: "ئه‌وه‌ی له ژێر وێنه‌كه نووسرابوو، هه‌موو ئه‌و شته‌بوو كه ویستم بیڵێم".
رۆژنامه‌ی یه‌نی سافاك توركیاش بڵاویكرده‌وه: "ره‌فتاری ئه‌و یاریزانه رووسییه، سووكایهتیكردنێك بوو له‌لایه‌ن پوتین".
هانده‌رانی توركیاش كاتێك پاسی تیپی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ هاته نێو یاریگای ئیسته‌مبوڵ، شووشه‌یان گرته پاسه‌كه، پۆلیسی توركیاش گوتی: "به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، سێ كه‌سی ده‌ستگیركردووه".
له‌وه‌ته‌ی تشرینی دووه‌می 2015، كه توركیا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیای له‌سه‌ر سنووری توركیا-سووریا خسته‌خواره‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته گرژیی تێكه‌وتووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ده‌رباره‌ی ململانێكانی سووریا، شه‌ڕه قسه له نێوان ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا، دروستبوو.
لای خۆیه‌وه‌ش یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تیكرده‌وه تیپه‌كانی رووسیا و توركیا له ركابه‌ری خولی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ردوو وڵات له ركابه‌رییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كه وا له هاوینی داهاتوو له فه‌ره‌نسا ئه‌نجامبدرێت له‌یه‌ك جیابكاته‌وه.
سه‌رچاوه: بی بی سی عه‌ره‌بی
و: موحسین حوسێن