به‌ڤيديۆ.. ئه‌م جۆره شله‌يه چى له شاره مێرووله ده‌كات؟
مێرووله سوره‌تێكى قورئانيشى به‌ناوه
K24- هه‌ولێر
مێرووله، جۆره گيانه‌وه‌رێكى كۆمه‌ڵايه‌تييه، نزيكه‌ى 20%ى گۆى زه‌وى پێكده‌هێنێت، به‌هۆى كرداره سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كانى ژيانى رۆژانه‌وه‌يه‌وه، سوره‌تێكى قورئانيشى به‌ناوه.
دياره ژيانى مێرووله به به‌راورد له‌گه‌ڵ گيانه‌وه‌ره‌كانى ديكه، تاڕاده‌يه‌ك به سيسته‌ماتيكه و حكومه‌تى تايبه‌ت به‌خۆيان هه‌يه كه پێكهاتووه له هه‌ر سێ وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و بازرگانى و راگه‌ياندن و به جۆره زمانێكى تايبه‌تيش قسه ده‌كه‌ن.
له هه‌مووى سه‌رسوڕهێنتر، ماڵه‌كه‌يه‌تى، هه‌روه‌كوو له‌م ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێكى شاره‌زا، تاقيكردنه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر شاره مێرووله‌يه‌ك ئه‌نجامده‌دات، به ره‌شتنى شله‌ى ئه‌لمنيۆم بۆ ناو شاره مێرووله‌كه‌وه، دواتر پاش ماوه‌يه‌ك ده‌بينيت ئه‌م شه‌له‌يه له‌ناو خاكدا به‌ناو رێڕه‌وى مێرووله‌كانه‌وه ره‌ق ده‌بێت و رێك په‌يكه‌ر و ماڵه‌كه‌ى مێرووله ده‌بێته قالب پێوه‌ى.
هه‌روه‌كوو له كۆتايى ڤيدۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌واوى ماڵه‌كه‌ى مێرووله به چه‌ندين رێره‌وى جياجيا له‌ناو خاكدا شێوه‌ى وه‌رگرتووه.