گۆڕان هێزێكى بێ چه‌ك نییه
جه‌عفه‌ر ئیمینكی:
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه پارتی دیموكراتی كوردستان داوای له هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه نێوه‌ندگیرى بكات، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه گۆڕان وه‌كوو بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و بێ چه‌ك له كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، جه‌عفه‌ر ئیمینكی ده‌ڵێ: "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزێكی بێ چه‌ك نییه، به‌ڵكوو چه‌كى ده‌ست كه‌وتووه و دهشیكڕێ".
هه‌ر له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا كه دوێنێ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) له ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان 24 په‌خش كرا، سهبهرات به هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رانبه‌ر پارتی، به تایبه‌تی له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌دا، ده‌ڵێ: "كۆمه‌ڵ له دژی پارتی دیموكراتی كوردستان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش توندڕه‌وتره".
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ته‌نیا سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوورخراوه‌ته‌وه و پێشتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێره‌كه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانیان پێشێلكردووه و مافیان به خۆیانداوه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌راوێز بخه‌ن.
لێره ته‌واوی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه ببینه: