به ڤیدیۆ.. پیكێ پێش مێسی ئه‌م لێدانه سزایه‌ی جێبه‌جێ كردووه
K24 ـ هه‌ولێر
له ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌ندا، جیرارد پیكێ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا پیشان ده‌دات كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر لێدانێكی سزای هاوشێوه‌ی مێسی جێبه‌جێ كردووه.
ئه‌م دیمه‌نه‌ی پیكێ له كاتێكدا بووه كه هێشتا گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا بووه، هه‌ڵبه‌ت تیتۆ ڤیلانۆڤای كۆچكردووش یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر بووه، كه تێیدا یاریزانه‌كان له نێو هۆڵێكی داخراودا مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و له نێوان خۆیاندا دوو تیپ دروست ده‌كه‌ن، تێیدا پێكێ لێدانێكی سزا جێبه‌جێ ده‌كات، كه له دوای ئه‌ویش مێسی ئه‌مساڵ له لالیگا له به‌رانبه‌ر سێلتا ڤیگۆ ئه‌م كاره‌ی پێشووی پیكێی دووباره كرده‌وه، كه پێشتریش ئه‌فسانه‌ی هۆڵه‌ندی یۆهاین كرۆیف و چه‌ند یاریزانێكی تریش به‌م شێوازی مێسی لێدانی سزایان جێبه‌جێ كردووه.