له‌ رۆژی زمانی دایك داوا ده‌كرێت زمانی كوردی ببێت به‌ زمانێكی فه‌رمی له‌ توركیا

باكووری كوردستان.. به‌ ئاهه‌نگ و چالاكی یادی رۆژی زمانی دایك ده‌كرێته‌وه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7c502ba5-895c-4a9c-90af-e097d491b97e/PerwerdehiyaBiKurdi.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

نزیكه‌ی 100 ساڵ زمانی دایك له‌ كورده‌كانی باكووری كوردستان قه‌ده‌غه‌كرابوو، له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانی باكووری كوردستان یادی رۆژی زمانی دایك به‌ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر كرایه‌وه‌، رێكخراو و ده زگا كوردییه‌كانی باكوری كوردستانیش باس له‌ گڕنگی زمانی دایك و خوێندن به‌ زمانی دایك ده‌كه‌ن.

له‌ توركیا تا ساڵی 2000 یش زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌كراو بوو و كوردی باكوور مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو به‌ زمانی دایك قسه‌ بكات، تا ئێستاش زمانی كوردی له‌ دستووری توركیا دا وه‌كو زمانێكی فه‌رمی په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

سه‌ندیكای فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌یی خۆسه‌ری له‌ راگه‌یاندنێكدا چه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌: زمانی زكماكی  له‌ ژیان و قسه‌پێكردندا مافی هه‌ر مڕۆڤێكه‌، رخنه‌شیان له‌ سیسته‌می په‌روه‌ردی توركیا گرت كه‌ یه‌كپه‌رستی توركییان دروست كردووه‌ و زمانی كوردییان له‌ په‌روه‌رده‌ دوور خستووه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی زمانی كوردی، له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی رۆژی زمانی زكماكی پانێڵێكیان ساز كرد، ئه‌م پانێڵه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی هاوسه‌ڕۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌له‌ی دیموكرات( كه‌جه‌ده‌)، سه‌لما ئرماك، و ژماره‌یه‌ك له‌ نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد به‌رێوه‌چوو.

ژماره‌یه‌ك ده‌زگا و پارته‌ كوردییه‌كان داوایان كرد، له‌ توركیا زمانی كوردی ببێت به‌ زمانی ره‌سمی و ئاسته‌نگ و فشاره‌كانی له‌ پێش هه‌ڵبگیرێن.

دارشتنه‌وه‌: نه‌وزاد محه‌ممه‌د

Fly Erbil Advertisment