كه‌شتييه‌كانى چين بازاريان نه‌ماوه
K24 – هه‌ولێر:
قه‌یرانی دارايی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر هه‌موو كایه ئابوورییه‌كانی جیهان، ته‌نانه‌ت كه‌رتی پیشه‌سازی كه‌شتی چینیش تووشی بێ بازاری بووه و به رێژه‌ی %97 پشكه‌كانى داشكاوون.
له به‌شی باشووری هۆنگ كۆنگ و له لێواری دورگه‌یه‌كی چۆڵ و جیهیڵراودا، لانیكه‌م 10 گه‌وره ماركێتی كڕین و فرۆشتنی كه‌شتی هه‌ن، كه هاوشێوه‌یان له جیهاندا زۆر كه‌مه، ئه‌و ناوچه بازرگانی و پیشه‌سازییه، ره‌نگدانه‌وه‌ی دۆخی ئابووری ناوچه‌كه و جیهانه و بازاریان هه‌روه‌كو بازاری جیهان سارد و سڕه.
هه‌موو كه‌س ده‌توانێت ببینێت، كه پیشه‌سازی كه‌شتی به‌و گه‌وره‌یی و قه‌ره‌باڵغیه نه‌ماوه، به‌تایبه‌تی دوای قه‌یرانی دارايی جیهانی ساڵی 2009، له‌و كاته‌وه %97ی كارگه‌كان نه‌ماون ئێستا ئه‌م كارگانه و بازاری پشكه‌كانیش چاویان له ده‌ستی حكومه‌ته.
له‌گه‌ڵ دروستبوونی قه‌یرانی ئابووری جیهانیش، قه‌یرانیش بۆ بازاری كه‌شتی درووستبووه، ئه‌گه‌رچی هێشتا بازاری كه‌شتیيه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان هه‌ر گه‌رمه، چونكه دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاری ئه‌وانی زیادكردوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌شتیانه‌ی دیكه كه تایبه‌تن به گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ و كه‌ل و په‌ل بازاریان سارد و سڕبووه.
به گوێره‌ی لێدوانى كاربه‌ده‌ستانی چین، له 2008 دا 11800 كه‌شتی فرۆشراون به‌ڵام ئێستا ته‌نها %2ی ئه‌و ژماره‌یه له بازاردا ساغ ده‌بنه‌وه، ده‌ستهه‌قی درووستكردنی هه‌ر كه‌شتيیه‌ك له نێوان 5500 تا 7500 دۆلاردایه ئه‌مه جگه له نرخی كه‌ره‌سته‌كانی.
له 2015دا چین 952 ملیۆن تۆن ئاسنی هاورده كردوه كه به‌شێكی بۆ پیشه‌سازی كه‌شتی بووه، ئه‌وه‌ش زۆر كه‌متره به‌راورد به پیش‌تر.
به‌هۆی گرفتی ئابووری جیهانه‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌شتی ناو ده‌ریاكانیش بێبه‌ش نه‌بوون له ئاگری بێبازاڕی، ئه‌وه‌تا ته‌نها كه‌رتی پیشه‌سازی كه‌شتیوانی چین ساڵانه 20 ملیار دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت.