دابه‌زينى نرخى نه‌وت بڕستى له چه‌ته‌كانى ده‌ريا بڕيوه
دابه‌زینی به‌های نه‌وت ته‌نها زیانی بۆ وڵاتانی نه‌وتفرۆش نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت چه‌ته‌كانی ده‌ریاش ئه‌وانه‌ی سه‌رگه‌رمی رفاندن و بردنی نه‌وتی كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانن بازاریان نه‌ماوه
K24 – هه‌ولێر:
دابه‌زینی به‌های نه‌وت ته‌نها زیانی بۆ وڵاتانی نه‌وتفرۆش نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت چه‌ته‌كانی ده‌ریاش ئه‌وانه‌ی سه‌رگه‌رمی رفاندن و بردنی نه‌وتی كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانن بازاریان نه‌ماوه، ئەمە لەكاتێكدایە دابه‌زينى نرخی نه‌وت بۆ خوار 30 دۆلار بووه‌تە ھۆی ئەوەی، كە ناتوانن نه‌وته‌كه‌یان ساغبكه‌نه‌وه.
بەھای نەوت گەیشتووه‌تە ئاستێک کە چیتر چه‌ته‌كانى ده‌رياش ناتوانن سوودی لێ ببینن بۆ ئەوەی بیبه‌ن و لە بازاری رەشدا ساغیبکەنەوە.
تانکەرەکانی نەوت گواستنەوە بە جۆرێک دروستکراون کە لە توانایاندا ھەیە بە ملیۆنان ته‌نی نەوت بگوازنەوە، بە شێوازێک کە دزی کردن لێیان تەنھا دەتوانرێت لە رێگەی ھێليکۆپته‌ر یان فڕۆکەوە بێت، ئینجا بە کۆنترۆڵکردنی ھەموو کەشتیەکە نەوتەکەی ببردرێت و بۆ شوێنێك بگوازرێتەوە کە ئاشکرا نەبێت.
ئەوەی ئێستا بازاری چه‌ته‌كانى ده‌رياى لاوازکردووە کەمی بەھای نەوتە بە شێوازێک کە لە ساڵی 2013دا زیاتر لە 100 حاڵەتی دزیکردن لە دوورگەکانی كه‌نداو تۆمار کرابوون و ٥٦ حاڵەتیان سەرکەوتنیان بە دەستھێنا بەڵام دوای ئەوەی زێڕە رەشەکە بەھاکەی لە دەست دا و بەرە بەرە ھەتا کەمتر لە 40 دۆلار ھات ئیتر ئامارەکانی دزیکردنەش بەرەو کەم بوون رۆیشتن و لە ساڵی رابردوو دا تەنھا 67 حاڵەتی بردنى نەوت ھەبوو و لەو 67 حاڵەتەش 26يان سەرکەتووبوون.
زۆرترین رێژەی ئەو دزیانەش کە دەکرێت بۆ سەر دوورگەکانی كه‌نداوه و نەوت ھەڵگرەکانی ئەو ناوچانە لە ژێر ھەڕەشەی دزیکرنن، بەڵام پێناچێت بەو بەھایەی ئێستا نەوت ھەیەتی چه‌ته‌كان بتوانن بازاریان پێ گەرمبکەن.
نەوت کە یەکێک بوو لە سەرچاوەی داھاتی زۆربەی وڵاتانی وەکو عێراق و عەرەبستانی سعودیه و فەنزویلا ئێستا لە دوای لە دەستدانی نیوەی بەھاکەی و گەیشتنی بە 30 دۆلار کەمتر بووه‌تە بەختێکی رەش بەسەر ھەموو ئەو وڵاتانە و جگە لە نەھامەتی سوودێکی ديكه‌ی نەبووە بۆیان.