به ڤیدیۆ..یانه‌ی مالاگا خاڵێكی له ریال مه‌درید وه‌رگرت
K24 ـ هه‌ولێر
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 25ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی مالاگا، یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات.
له‌م یارییه‌دا یاریزانانی یانه‌ی شاهانه نه‌یانتوانی هاوشیوه‌ی یارییه‌كانی رابردوو ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، دووركه‌وتنه‌وه‌ی گاریس به‌یل و كه‌ریم بنزیما ـیش كاریگه‌ری به‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی زیدانی راهێنه‌ره‌وه هه‌بوو.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له خوله‌كی 33 به لێدانی سه‌ر گۆڵێكی ئێجگار جوانی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یاریزانه زۆری نه‌برد كاتێك له خوله‌كی 35 كریستیانۆ لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌یش هێز و وزه‌یه‌كی باشی به یانه‌ی مالاگا به‌خشی، به‌مه‌یش رائول ئهلبینتۆسا له خوله‌کی ٦٦ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید به 24 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه و به جیاوازی 9 خاڵیش له یانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌ری دووركه‌وته‌وه.