پیکێ پەلار لە ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەداتەوە

جارێکی دیکە دژایەتی خۆی بۆ یانە مەدریدییەکان دووپات دەکاتەوە

K24-بارسێلۆنا

جارێکی دیکە جیرارد پیکێ، یاریزانای یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هێرش دەکاتە سەر یانە مەدریدییەکان و پەلاریان لێ دەدات.

پیکێ لەبارەی ویستی خۆی بۆ بردنەوەی ریال و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگدا، دەڵێت، 'من جگە لە یانەکەم بەردەوام حەز بە دۆڕانی یانەکانی دیکە دەکەم، زۆرم پێ خۆشە ریال و ئاتلێتیکۆ نەبەنەوە، لێرە ئەگەر ئارەزوو بکەیت ریال یان ئاتلێتیکۆ بباتەوە، ئەوا یەکسەر دەیکەنە مانشێت و رۆژنامەکان زۆرتر دەفرۆشرێن، بەڵام من راشکاوانە دەڵێم هەرگیز حەز ناکەم ریال و ئاتلێتیکۆ ببەنەوە'.

هەروەها بەرگریکارە کەتەلۆنییەکە دەڵێت 'من هەرگیز لەو یارییانە دڵخۆش نابم، کە بە جیاوازیی حەوت بۆ هەشت گۆڵ دەبەینەوە، من بەردەوام حەز بە رکابەری دەکەم'. دەشڵێت'من قسە لەبارەی سیاسەت و ئابووری و کۆمەڵایەتیش دەکەم، بەردەوام لەگەڵ ماسکیرانۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەو شتانەوە دەکەین، بەڵام لێرە گەنجەکان پێیان ناخۆشە قسە لەبارەی ئەم بابەتانەوە بکەم'.

Fly Erbil Advertisment