ڤینگەر پلانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

پەیامێکی بۆ یاریزانەکانی هەیە

K24-لەندەن

ئارسن ڤینگەر، بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی پلانی خۆی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشکرا دەکات و ئامۆژگارییەکی یاریزانەکانی دەکات.

ڤینگەر لە لێدوانێکی لەبارەی یاریی سبەی سێشەممەیان لە بەرامبەر بارسیلۆنا، کە لە میانی یارییەکانی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ رووبەڕوو دەبنەوە، دەڵێت 'پێویستە یاریزانەکانمان لە بەرامبەر بارسێلۆنا گەمژە نەبن، پێویستە ئێمە بەشێوەیەکی هاوسەنگ لە نێوان بەرگریکردن و هێرشبردن یاریی بکەین'.

هەروەها راهێنەرە فەرەنسییەکە دەڵێت 'یاریزانە بەجووڵەکانی بارسێلۆنا زەحمەت بە تاکە یاریزانێک دەوەستن، بۆیە پێویستە بە کۆمەڵ یاریی بکەین، چونکە ئەوان سوارێز و مێسی و نێیماریان هەیە و زۆر باش لە یەکتری دەگەن'.

هەرچی لەبارەی سواریزە، راهێنەرەکەی گەنەرز دەڵێت 'سوارێز گیانی بەبەر ئۆرگوای لیڤەرپوول هێنایەوە و ئێستا هەمان شت لەگەڵ بارسێلۆنا دووبارە دەکاتەوە، بۆیە پێویستە تەواو وشیاری سێکوچکەکەیان بین'.