به ڤیدیۆ... تێڤێز ملی گۆڵپارێزێكی شكاند!
كارلۆس تێڤێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی بۆكا جۆنیۆرزی ئه‌رجه‌نتینی بووه هۆكاری شكانی ملی ئیزیكێل ئۆنساینی گۆڵپارێزی یانه‌ی نیوز ئۆڵد بۆیز.
له میانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه له خولی ئه‌رجه‌نتینی، تێڤێز له‌پێناو وه‌رگرتنی تۆپ راسته‌وخۆ به‌ر گۆڵپارێزه‌كه كه‌وت و به‌هۆیه‌وه چه‌ند خوله‌كێك بێ هۆش بوو، پێش ئه‌وه‌ی دووپات بكرێته‌وه كه ملی گۆڵپارێزه‌كه شكاوه.
تێڤێز له هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی بۆكاجۆنیۆرز كرد و هاوكارییان بوو له بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی ئه‌رجه‌نتینی و جامی ئه‌رجه‌نتینی ساڵی 2015.