له په‌خشی راسته‌وخۆدا به‌رده‌بێته‌وه
پێشكه‌شكاری كه‌شوهه‌وایه
K24 - هه‌ولێر:
پێشكه‌شكاری كه‌شوهه‌وا له ته‌له‌ڤزیۆنی (BBC) له په‌خشی راسته‌وخۆدا له هۆشخۆی ده‌چێت و به‌رده‌بێته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایچڵ ماكلی ته‌مه‌ن (33) ساڵ، پێشكه‌شكارى كه‌شوهه‌وای (BBC)، هه‌ست به سه‌رسوڕان ده‌كات و به هاوكاره‌كانی ده‌ڵێت: "له هۆشخۆم ده‌چم".
دوای به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌شكاره، راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای بێژه‌رانی پێشكه‌شكردنی گه‌شتی هه‌واڵه‌كان، كه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی هاوكاره‌كه‌یان نیشانه‌ی نیگه‌رانی به روویانه‌وه دریابوو.
دواتر, بێژه‌رێكی هاوكاری رایچل له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، قسه‌ی له‌گه‌ڵ رایچل ماكلیدا كردووه‌و ئێستاش ئه‌و بێژه‌ره له ته‌ندروستییه‌كی باشدایه.