ناوی یاریگه‌ی فیناڵی جامی شای ئیسپانیا ئاشكرا كرا
بارسێلۆنا یادگاری خۆشی له‌گه‌ڵ یاریگه‌كه هه‌یه
K24- مه‌درید
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئه‌و یاریگه‌یه‌ی ده‌ستنیشانكرد، كه یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیای ئه‌م وه‌رزه‌ی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت.
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، دواجار ئه‌مڕۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری دا یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كاڵدیرۆن به‌ڕێوه بچێت، كه یارییه‌كه له رۆژی 22ی مایۆ له نێوان بارسێلۆنای پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو و سێڤییا به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشتر داواكرابوو یارییه‌كه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه و فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناچاربوو بڕیاری بدات یارییه‌كه له یاریگه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.
دوایین جار كه یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له یاریگه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه چووبێت، بارسێلۆنا توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و تیپه‌كه له‌گه‌ڵ پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری ئه‌وسای یانه‌كه، به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ئاته‌لتیك بلباوی برده‌وه.