به ڤیدیۆ.. كێ له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی سێپ بلاته‌ر داده‌نیشێت؟
ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له نێوان 5 به‌ربژێردایه
K24 ـ زیورخ
رۆژی هه‌ینی 26ـی ئه‌م مانگه، گه‌وره‌ترین رووداوی وه‌رزشی و گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دادێت،
ئه‌میش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فیفایه، كه دوای 18 ساڵ سه‌رۆكێكی نوێ ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی سێپ بلاته‌ری سوسیری.
رۆژه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیفا نزیك بۆته‌وه و سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدانیش ئاماده‌كراوه، پینج كاندید ركابه‌ری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی جیهان به‌سه‌ر 5 به‌ره دابه‌ش بوون و هه‌ر به‌ره‌یه‌ك كار بۆ ئه‌و كاندیده ده‌كات كه ده‌یه‌وێ له زیورخ به جیهان بڵێت له‌مه‌ودوا من سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانم.
میر عه‌لی بن حوسێن ئوردنی چه‌ند رۆژێكه پارێزه‌ره‌كه‌ی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سكڵا له ده‌داگای (سی ئه‌ی ئێس)ـی وه‌رزشی تۆماربكات و كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دوابخریت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دادوه‌رله دادگایه بڕیاری كۆتایی دا كه دواسات 26 ئه‌م مانگه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كه دواناخرێت.
له‌لایه‌كی دیكه ئینفانتیۆ سكرتێری گشتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، نایه‌وێ قسه له‌سه‌ر شتێك بكات كه خۆی له‌و بابه‌ته به‌شداره، ئینفانتینۆ به وته‌یه‌كی سه‌یر رۆژنامه‌نووسانی تووشی شۆك كرد، كاتێك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و دڵنیاییه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه پێویسته كار بۆ به دامه‌زراوه‌ی تۆپی پێ بكرێت نه‌وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی و پۆستوه‌رگرتن.
جیرۆم شامپینی و شێخ سه‌ڵمان و تۆكیۆ سێكسوێلیش كاندیده‌كانی دیكه‌ن و ئه‌وانیش له ركابه‌ریه‌كی به‌هیز له نیوانیادایه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه، ده‌رگای مۆزه‌خانه‌ی فیفا كرایه‌وه كه نزیكه‌ی سی ساڵه كاری بۆ ده‌كرێت و له‌م مۆزه‌خانه‌یه، 1480 وێنه و 500 كاسێتی ڤیدیۆی و زیاتر له هه‌زار په‌یكه‌ر و نمایش كردنی درێسی وه‌رزشی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیال له مێژووی تۆپی پێ تاوه‌كو ئیستا نمایش كرا.
هه‌ر له‌م مۆزه‌خانه‌ی فیفادا هه‌ریه‌كه له رینات و كافۆ ئاماده‌ی بوون، كافۆی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی برازیل كه دوو نازناوی جامی جیهانی به‌ده‌ستهیناوه، چه‌ند وته‌یه‌كی پیشكه‌ش كرد و هاوكات پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنیكی شه‌فاف راگه‌یاند.
هه‌واڵه گه‌رمه‌كان و دواساته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ فیفا جیهانی له چاوه‌روانی هێشتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت به دیوه سیاسیه‌كه‌شی هێشتا دیار نیه، كێ ئه‌م پۆسته وه‌رده‌گرێت و باردودۆخه به كوێ ده‌گات.؟