ئیسرائیل: ئێران سه‌رقاڵی دروستكردنی تۆڕێكی تیرۆریی نێوده‌وڵه‌تییه
ده‌یه‌وێت سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان تێكبدات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، ئێران لەھەوڵی رێكخستنی تۆڕێكی نێودەوڵەتی تیرۆرە لە خاكی وڵاتانی ئەوروپا.
موشە یەعلون وەزیری بەرگری ئیسراییل رایگەیاند، ئێران تۆڕێكی نێودەوڵەتی تیرۆر له‌سه‌ر خاكی وڵاتانی ئه‌وروپا دروستدەكات، كە پێكھاتووە لە شانەی تیرۆریستی و لە ژێر فەرمانی راستەوخۆی عەلی خامنەئیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، خەریكی ئامادەكردنی كەرەستەی سیخوڕیی و كۆكردنەوەی ھێزی تایبەتە، بۆ ئه‌وه‌ی لە كاتی پێویستدا ھێرش بكەنە سەر ئەمریكا و ئەوروپا.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌تید پرێس) بڵاویكرده‌وه، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئێران لە رێگەی سوپای پاسدارانەوە لە ھەوڵی له‌باربردنی سه‌قامگیری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شوێنە ھەستیارەكانی جیھانە، لەرێگەی راھێنان و پشتیوانی دارایی لە تۆڕە تایبەتەكانی تیرۆر،
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێران بە نیازە شۆڕشی ھەناردەی وڵاتانی دەرەوە بكات".