به ڤیدیۆ.. یه‌ك ساندویچ به 1500 دۆلار
شه‌ش مانگ به دروستكردنی یه‌ك ساندویچه‌وه بووه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ سه‌رقاڵی دروستكردنی یه‌ك ساندویچه و یه‌ك دانه‌شی 1500 دۆلاری تێده‌چێت.
ئاندی جۆرجی ئه‌مه‌ریكی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب، زنجیره به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوی (چۆن شتێك دروست ده‌كه‌ی)، بڵاوكردووه‌ته‌وه، له ریزی ئه‌و به‌رنامانه‌ش، گرته ڤیدیۆی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی یه‌ك (ساندویچ)ی بڵاوكردووه‌ته‌وه ، له ماوه‌ی شه‌ش مانگ و 1500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێچووه.
ئه‌و كات و تێچووه زۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاندن و دروستكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌و ساندویچه‌دا به‌كارده‌هێنرێت، وه‌كو چاندنی ته‌ماته و خه‌یار، پیاز، بیبه‌ر، سیر، دروستكردنی په‌نیر و چاندنی گه‌نم و دواتر دروستكردنی ئارد، گه‌شتكردن به فڕۆكه بۆ هێنانی ئاوی ده‌ریا و دروستكردنی خوێ و هێنانی هه‌نگوین و گۆشتی مریشك.