ئه‌وانه‌ی كه ده‌رفه‌تی بینینیان نه‌بوو، ئێستا ده‌توانن بیبینن
رووماڵی كوردستان24 تایبه‌ت به به‌ربژێركردنی سه‌رۆكی فیفا
K24 ـ هه‌ولێر
كوردستان24 له دوو رۆژی رابردوو رووماڵێكی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی كرد، كه پێنج به‌ربژێر چوونه نێو ركابه‌رییه‌كان كه بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له جیانی ئینفانتینۆی سیوسری، میر عه‌لی بن حوسێنی ئورده‌نی، شێخ سه‌لمان ئیبراهیمی به‌حره‌ینی، شامپهینی فڕه‌نسی و تۆكیۆ سێكسوهیلی ئه‌فریقی.
له كۆتاییید، ئینفانتینۆی سویسری دوای 18 ساڵ له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی سیپ بلاته‌ری سه‌رۆكی پێشووی فیفا داده‌نیشێت كه زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، كه تێیدا 115 ده‌نگی كۆكرده‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا شێخ سه‌لمان ته‌نیا 88 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش ئینفانتینۆ بۆ چوار ساڵی دیكه تا 2019 سه‌رۆكی نوێی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ده‌بێت.