به ڤیدیۆ.. مانچێسته‌ر یونایتد، تۆپوه‌شێنه‌كانیان تێك‌شكاند
لویس ڤان خال هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه
K24 ـ مانچێسته‌ر
ئه‌مڕۆ له خولی نایابی ئینگلیزی له یارییه‌كی پڕگۆڵ و ئاگریندا، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له یانه‌ی ئارسێناڵی برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م، ماركۆس راشفۆردی ته‌مه‌نی 18 ساڵان له ماوه‌ی 3 خوله‌كدا دوو گۆڵی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر تۆمار كرد، ئه‌م یاریزانه ته‌نیا به‌شداریی 2 یاریی یانه‌كه‌ی كردووه و خاوه‌نی 4 گۆڵیشه.
دواتر، یانه‌ی ئارسێناڵ له خوله‌كی 40 له رێگه‌ی دانی وێلباك ـی هێرشبه‌ری یانه‌كه خۆیان له شه‌یتانه سووره‌كان نزیك كرده‌وه و جیاوازییه‌كه‌یان كه‌م كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م یارییه‌كه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات به‌جۆش و خرۆش و گه‌رمتر ده‌بوو، یانه‌ی مانچێسته‌ر دیسان ده‌ستپێشخه‌ری كرده‌وه، كاتێك له خوله‌كی 65 یاریزانی لاوی ئیسپانی ئه‌ندێر هیریرا گۆڵێكی دیكه‌ی بۆ شه‌یتانه‌كان تۆمار كرد.
دوای 4 خوله‌ك مه‌سعوود ئۆزێل به لێدانێكی به‌هێز یانه‌ی ئارسێناڵی كرده خاوه‌نی 2 گۆڵ.
دواجار یارییه‌كه به ئه‌نجامی 3 ـ 2 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كۆتایی هات، ئارسێناڵیش زه‌برێكی گه‌وره‌ی پێكه‌وت، جیا له‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، هه‌ڵبه‌ت بردنه‌وه‌ی یانه‌كانی لیسته‌ر سیتی و تۆتینهام ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌مه‌كانی ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری ئارسێناڵی زیاد كرد.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كۆی خاڵه‌كانی له خانه‌ی پێنجه‌م بۆ 44 خاڵ به‌رز كرده‌وه، ئارسێناڵیش به 51 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه.