عومه‌ر ئوسێ: ده‌بێ رێژه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له سووریا زیاتر بكرێت
كردووته‌وه
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتاری كورد له سووریا، عومه‌ر ئوسێ راگه‌یاند كه ده‌بێ له قۆناغی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی سووریادا ناوی كورده‌كان زیاد ببێت و ته‌نها له شام ده‌بێ 5 تا 6 كه‌س ده‌نگی پێویست به ده‌ست بێنن بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا.
عومه‌ر ئوسێ، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له هەواڵنامەی ئێڤارنامه لە (كوردستان24) گوتی: "ده‌بێ لیستێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده بكه‌م ، ناوی ئه‌و كوردانه له‌خۆبگرێت كه جێگه‌ی متمانه‌ی كورده‌كانی شام بن".
ئاماژه‌شی کرد: "ئه‌و هه‌وڵده‌دات له‌و 29 كورسییانه‌ی بۆ دیمه‌شق دیاریكراون، 5 تا 6 كورسی به ده‌ست بێنن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بڕیاره له 13 ی نیسان/ئه‌بریل 2016 ئه‌نجامبدرێ".
په‌رله‌مانتاری كورد، عومه‌ر ئوسێ، كه له‌سه‌ر رژێمی سووریا هەژمار ده‌كرێت، رخنه‌ی ئۆپۆزسیونی له‌بارەی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تكردوه و گوتی: "من ناڵێم كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له 100% دیموكراتی بوون، دیموكراتی شتێكی رێژه‌ییه و باوه‌ڕم هه‌یه له قۆناغی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئاستێكی باش دیموكراتیی په‌یڕه‌و بكرێ".
عومه‌ر ئوسێ، دووپاتی كرده‌وه كه سندوقی ده‌نگدان له شاره‌كانی قامشلۆ و حه‌سه‌كه داده‌نرێن، پێش دۆخی سووریا رژیمی سووریا مامه‌ڵه‌ی شۆفێنیی له‌گه‌ڵ كوردانی سووریا رهتكردووتهوه، له پاش دۆخی سووریاش سیاسه‌تی شام به‌رامبه‌ر به كورد گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه".
داڕشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د