به ڤیدیۆ.. راستی و دروستی لێدانه سزایه‌كه‌ی سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر ببینه
شكسته‌كه‌ی هه‌ولێر، كاردانه‌وه و رووداوی نه‌خوازراوی زۆری لێكه‌وته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی زاخۆ به بردنه‌وه، هه‌ولێری بێهیوا كرد و خۆشی له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو نزیك كرده‌وه.
یارییه‌كه ئێواره‌ی دوێنێ به‌ڕێوه چوو، یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ جمه‌ی له هانده‌ران ده‌هات، له گێمی دووه‌می یارییه‌كه له خوله‌كی 81 ناوبژیوانی یارییه‌كه لێدانێكی سزای له به‌رژه‌وه‌ندی زاخۆ هه‌ژمار كرد، یاریزانانی هه‌ولێریش ناڕه‌زاییان له دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ناوبژیوان ده‌ربڕی، به‌م هۆیه‌وه یارییه‌كه بۆ ماوه‌ی 8 خوله‌ك وه‌ستا، دواتر له خوله‌كی 89 عه‌بدولسه‌لام فیتۆری یاریزانی پیشه‌گه‌ری لیبی یانه‌ی زاخۆ چووه خاڵی سزا و لێدانه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی هه‌ژمار كرد، یارییه‌كه‌یش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به سوودی یانه‌ی زاخۆ كۆتایی هات.
ئه‌م لێدانه سزایه‌ش لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی زۆری له لایه‌ن هانده‌ران و سه‌رۆك و یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ كرا و ئه‌م بڕیاره‌یان به زوڵم و سته‌م وه‌سف كرد.
له‌م گرته‌یه ڤیدیۆیه بینه‌ری رووداوه‌كانی یارییه‌كه و راستی و دروستی لێدانه سزایه‌كه بن.