یانه‌ی گاڵاته‌سه‌رای سزایه‌كی قورس درا
بۆ ماوه‌ی ساڵێك له به‌شداریكردن له خوله‌كانی ئه‌ورووپا سڕ ده‌كرێت

K24 ـ هه‌ولێر
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بڕیاریدا به راگرتنی یانه‌ی گاڵاته‌سه‌رای توركی له به‌شداریكردن له خوله ئه‌وڕوپیه‌كان بۆ ماوه‌ی ساڵێك، به‌هۆی نوشست هێنانی له پاراستنی یاساكانی یاری خاوێن و خۆ دزینه‌وه له یاساكانی یوێفا.
یوێفا له مانگی یه‌نایه‌ری رابردووه‌وه دۆسیه‌ی یانه توركیه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام یانه توركیه‌كه هیچ رێگایه‌كی له‌پێناو رزگاربوون له‌و دۆخه نه‌گرته به‌ر، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی به یوێفا دا بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك سڕ بكات.
گاڵاته‌سه‌رای سێیه‌م یانه‌ی توركیه به‌مدواییانه رووبه‌ڕووی سزای جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه، له پێشتر یانه‌كانی فه‌نه‌ربه‌هچه و بێشكتاش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌هۆی یاریكردن به ئه‌نجامی یارییه‌كان سڕكران.
یانه‌ی گاڵاته‌سه‌رای له 1ـی ئۆكتۆبه‌ری 1905 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له یانه دێرینه‌كانی توركیا و ئه‌ورووپا، 20 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی توركیا، پێشتریش له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی ئه‌ورووپا نازناوی جامی یۆرۆپا لیگ و جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپای بردۆته‌وه.