یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت گۆرگێك ڕاو بكات
ده‌یه‌وێت هاوڕێیه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بڕفێنێت

K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندرا كه یانه‌ی چێڵسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی ده‌كاته راهینه‌ریی یانه‌كه،
له ئیستاوه به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه له هه‌وڵی هینایی میرالیم پیانچ هاوریی محه‌مه‌د سه‌ڵاحن،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه له‌نده‌نیه‌كه بڕی 40 ملیۆن یۆرۆی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌و یاریزانه،
بۆسنه و هێرسكه بێنێته ریزه‌كانی، به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ رۆما پێشكه‌شی ده‌كات، پیانیچ بۆته جێگای بایه‌خی چه‌ندین یانه‌ی ئه‌وروپی.
میرالیم ـی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات و ئه‌م وه‌رزه 9 گۆڵیشی بۆ رۆما تۆمار كردووه، ئه‌و هاوینی 2011 له یانه‌ی لیۆنی فره‌نساوه بۆ ریزه‌كانی یانه دێرینه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا گواسترایه‌وه.