دهۆك.. 22 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر 13 ساڵه چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى زهويين
به‌رپرسانى شاره‌كه‌ش رايانگه‌ياندووه، ئه‌وانيش چاوه‌ڕوانى فه‌رمانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ته‌رخانكردنى زه‌وى.
K24 – دهۆك:
22 هه‌زار دانيشتووى شارى دهۆك، ماوه‌ى 13 ساڵه چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى زهويين و به‌رپرسانى شاره‌كه‌ش رايانگه‌ياندووه، ئه‌وانيش چاوه‌ڕوانى فه‌رمانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ته‌رخانكردنى زه‌وى.
ئه‌و هاووڵاتيانه 13 ساڵ پێش ئێستا له فه‌رمانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بڕياردراوه زه‌ويان پێ بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕياره جێبه‌جێ نه‌كراوه.
به‌ڕێوبه‌رى چاندن و شاره‌وانى له دهۆك رايانگه‌ياندووه، ئه‌وانيش چاوه‌ڕوانى بڕيارى نوێى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوبه‌رى زه‌وى و زار له شاره‌وانى دهۆك موسڵح حەسەن ساڵح، رايگه‌ياند، ساڵى 2006 فه‌رمانێك له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌ركراوه و به گوێره‌ى ئه‌و فه‌رمانه دابه‌شكردنى زه‌وى راگيراوه و تا ئێستاش كار به‌و فه‌رمانه ده‌كرێت.