"پاشاى ميوه‌كان" مه‌ترسى له‌ناوچوونى له‌سه‌ره
میوەی دوریانه كە بە پادشای میوه‌كان ناسراوە، لەھەمانكاتدا نیشانه‌ی شانازی ئابووری و كشتوكاڵی مالیزیاییه
K24 – هه‌ولێر:
میوەی دوریانه كە بە پادشای میوه‌كان ناسراوە، لەھەمانكاتدا نیشانه‌ی شانازی ئابووری و كشتوكاڵی مالیزیاییه، به‌هۆی پیشه‌سازی كانكارییه‌وه مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره، چونكه ژینگه‌ی سروشتی نیشتمانی ئه‌و میوه خه‌ریكه له‌ده‌ست ده‌چێت.
ناوچه‌ی پاهانگی مالیزی به‌ناوبانگه به میوه‌ی جۆری دوریان، ئه‌و میوه‌ش به پادشای میوه‌كان ناسراوه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی كانی كانزاییه‌وه خه‌ریكه زه‌وییه كشتوكاڵیيه‌كان به‌ته‌واوی ده‌بنه قوربانی و ئاوی ناوچه‌كه‌ش به‌ره‌و پیسوونی ته‌واوی ده‌چێت.
جوتیاره‌كان و زه‌وییه‌كانیان و به‌رهه‌مه‌كه‌یان چی دیكه ناتوانن رووبه‌ڕووی قازانجی قه‌به‌ی كانه‌كان ببنه‌وه و ناشیانه‌وێت پیشه‌ی چه‌ند ساڵه‌یان كۆتایی پێ‌بێنن، بۆیه نزیكه‌ی 250 كيلۆمه‌تریان بڕیوه و بۆ خۆپیشاندان هاتوونه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانی مالیزیا، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن سنورێك بۆ كاری كانكاری دابنرێت.
جوتیارێكی میوه‌ی دوریان ده‌ڵێت: له‌وه‌ته‌ی ئه‌و كانكارییه هاتووه‌ته ناوچه‌كه‌مان، كوالیتی میوه‌كه‌مان خراپبووه، دره‌خته‌كانمان به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكمان بڕینه‌وه، ئێستا ته‌نها داری ره‌ق و رووت و بێبه‌رهه‌ممان بۆ ماوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌فراندنی ئه‌و هه‌موو گرفته بۆ جوتیارانی ناوخۆیی، كه‌چی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی خاوه‌نی كانه‌كه‌یه ئاماده نیه هیچ بڵێت.
جوتیاران ده‌ڵێن، دوای له‌ناوچوونی ئه‌و جۆره میوه‌یه له‌م ناوچه‌یه باڵنده و گیانه‌وه‌رانیش زیانمه‌ند ده‌بن، ئیتر شتێك نامێنێت به‌ناوی ژینگه‌ی سروشتی.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی سروشتی مالیزیا، ماكیتاب موحه‌ممه‌د رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ی زانیومانه پرۆسه‌كانی كانكاری كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رهه‌م و داری گوێزی هندی، بۆیه سروشتیه ئه‌گه‌ر بڵیین كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌روبووم و رووه‌كه‌كانی دیكه له‌وانه‌ش دوریان.
له‌وه‌ته‌ی قورسای بازاڕ و پیشه‌سازی چین روویكردووه‌ته‌وه مالیزیا، كۆمپانیایه‌ك كار له كانی بایۆكسیتی ملیزی ده‌كات و خه‌ڵكی ئه‌و ناچه‌یه‌ش ده‌ڵێن كۆمپانیاكه له غه‌می قازانجی خۆیدایه و ئێمه‌ش له خه‌می پادشای میوه‌كانین.