هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاكڕاگرتنى ژينگه‌ى ناوچه گه‌شتيارييه‌كان ئه‌نجامدرا
لە ژێر ناوی ھەموومان پێشمەرگەین به‌ڕێوه‌چوو.
K24 – هه‌ولێر:
لە ژێر ناوی ھەموومان پێشمەرگەین، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ژینگەپارێز و كەسانی خۆبەخش و هاووڵاتیان ھەڵمەتێك بۆ پاككردنەوە و پاراستنی ژینگە بەرێوەچوو.
ژینگە پارێزان خۆبەخشانە، خۆڵ و خاشاكی ئەو ھاوڵاتیيانە كۆ دەكەنەوە كە ھەست بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر بە ژینگە ناكەن، ئەمەشیان نموونەیەك لە ھەست نەكردن بە بەرپرسیاریەتی، كه ئەم ھاووڵاتییە بە كارێكی ئاسایی دەزانێت.
ئەوانەی سەرقاڵی پاككردنەوەی ئەم ناوچەیەن، خۆیان لە كەسانی سیاسیی و مەدەنی و رێكخراوكانی ژینگەپارێزی و پۆلیسی ھاتووچۆ وئاسایش و گەشتوگوزاری ھەولێرن كە زیاتر لە 200 كەسن.
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و زیاد بوونی پێداویستی مرۆڤه‌كان و پاشماوه‌ی خواردن‌و خۆڵ و خاشاكی ماڵان، هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی خاك و ئاو و هه‌وا كه دواجار ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان جێدێڵێت.
به گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌هۆی پیسبوونی ژینگە، رۆژانه 14 هه‌زار كه‌س له جیهاندا و به‌تایبه‌تیش له وڵاته تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.