"حكومه‌ت له رێگه‌ى سه‌رچاوه‌يه‌كى دارايى ديكه‌وه موچه دابينده‌كات"
به هۆى په‌ككه‌وتنى كاتييانه‌ى پرۆسه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ دابينكردنى مووچه‌ى مانگى شوبات، پشت به سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه‌ى دارايى ده‌به‌ستێت.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى په‌ككه‌وتنى كاتييانه‌ى پرۆسه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ دابينكردنى مووچه‌ى مانگى شوبات، پشت به سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه‌ى دارايى ده‌به‌ستێت.
دڵشاد شەعبان جێگری سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی وزەو سەرچاوە سرووشتییەکان لە پەرله‌مانی کوردستان بە كوردستان 24 رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەمانگەكانی رابردوو لەرێگەی داھاتی فرۆشتنی نەوت و داھاتی ناوخۆیی بەسیستەمی نوێ، موچەی مانگی كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵى فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی دابین كرد، بەڵام بۆ مانگی شوبات بەھۆی وەستانی ھەناردەی نەوت، حكومەت لە رێگەی سەرچاوەیەكی دارایی دیكەوە موچەی فه‌رمانبه‌ران دابین دەكات، به‌ڵام ناوى سه‌رچاوه‌كه‌ى رانه‌گه‌ياند.