ده‌نگێك له ئاسمانه‌وه دێت و زاناكان نازانن چییه
چه‌ند جارێكه دووباره ده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
زانایانی بواری فه‌له‌كناسی، ده‌نگێكیان تۆماركردووه، كه له قووڵایی ئاسمانه‌وه هاتووه و تا ئێستاش نازانن سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه له كوێوه‌یه.
ماوه‌ی له‌ره‌له‌ری ده‌نگی و شه‌پۆله رادیۆییه‌كان، 10 مللی چركه بووه، له شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه هاتوون، زانایان له سه‌ره‌تادا وایان زانیوه كه رووداوێكی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه چه‌ند جارێك دووباره بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت"، ئه‌وه‌ی زانایانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه، ئه‌و ده‌نگه چه‌ند جارێك، به هه‌مان شێوه و هه‌مان له‌ره‌له‌ره دووباره ده‌بێته‌وه.
جێیمس كوردس، مامۆستای بواری فه‌له‌كناسی له زانكۆی كۆرنێل ده‌ڵێت: "له توێژینهوهكانماندا ده‌ركه‌وتووه پاتری ئامێره‌كان له‌كاتی وه‌رگرتنی ئه‌و ئه‌و شه‌پۆله‌دا له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م بارگاوی ده‌بنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه له شوێنێكی ئێجگار دوورین له سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه، به‌ڵام پێده‌چێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه، وزه‌یه‌كی زۆر به‌رزی هه‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ده‌زانین چه‌ند ته‌نێكی فیزیایی له ئاسماندا هه‌ن كه ئه‌و جۆره ده‌نگه‌یان لێوه ده‌رده‌چێت، ئێمه زیاتر مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه ئه‌ستێره‌یه‌كی نیوترۆنی بێت، به‌ڵام له هه‌ساره‌كانی دیكه‌وه".
سه‌ره‌تا زانا فه‌له‌كییه‌كان وا تێگه‌یشتبوون ده‌نگه‌كه له ئه‌نجامی به‌یه‌كدادانی دوو ئه‌ستێره‌ی نیوترۆنییهوهیه، به‌ڵام له توێژینه‌وه نوێیه‌كان، ده‌ركه‌وتووه، سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه به‌یه‌كدادان نییه، چونكه به‌رده‌وام هه‌مان ده‌نگ به هه‌مان به‌رزی و نزمی له‌ره‌له‌ره و شه‌پۆلی رادیۆ ده‌گاته ئامێره‌كانییان.
شامی شاترچی، توێژه‌ر له زانكۆی كۆرنێل له لێدوانێكدا دووپاتی له تۆماركردنی ئه‌و ده‌نگه كرده‌وه و گوتی: "ئه‌و ده‌نگه یان ده‌بێت رووداوێكی سه‌یر بێت، یان جۆرێكی جیاوازی له‌ره‌له‌ره‌ی رادیۆیی خێرا، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكیش بێت له‌وانه، ئه‌وا ئێمه لایه‌كی ئه‌و دیارده‌یه‌مان به‌ده‌رخستووه".
سه‌رچاوه: ئیندیپێندێنت