114 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا یانەی ریال مەدرید دامەزرێنرا
ئەمڕۆ بۆ هەوادارانی لۆس بلانکۆس رۆژێکی مێژووییە
K24- هەولێر
ئەمڕۆ یادی دامەزاراندی گەورەترین و باشترین یانەی سەدەی بیستەمە.
ریال مەدرید، ھیچ كەس نییە لەگەڵ ئەم ناوە ئاشنایەتی نەبێت، ریال مەدرید لە ساڵی 1902 لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لەدایك بووە، ریال مەدرید لە ساتی دامەزراندنیەوە تا ئێستا خاوەنی زۆرترین ناسناوە لەسەر ئاستی سەرجەم یانەكانی جیھان. ریال مەدرید بۆ 10 جار بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، كە بەھێزترین خولی ئەوروپایە، جگە لەمە یانەی مێرەنگی 19 جار جامی شای ئیسپانیای بردۆتەوە، لە لالیگاش كە خولی ناوخۆی ئیسپانیایە، ریال مەدرید لەمیشیان خاوەنی زۆرترین دەستكەوتە و 32 جار لالیگای بەدەست ھێناوە.
كە لەساڵی 1929 لالیگا دەستیبپێكرد، ریال ئاستی باش نەبوو، لە یەكەم یاری گرنگیدا لەگەڵ بارسێلۆنا 3-1 دۆڕا، یەكەمین سەرۆك یانەی ریال مەدرید خولیان پالاسیۆ بوو دواینیشیان فلۆرێنتینۆ پێرێزە و یەكەم راھێنەر لە یانەكە ئارتەر جۆنسۆن و دوایینیان زینەدین زێدانی فرانسیە.
ریال مەدرید لە ماوەی دامەزراندی دەیان ئەستێرەی ناوداری جیھانی تێدا یاریان كردووە، بەڵام گۆڵكاری مێژوویی یانە كریستینانۆ رۆناڵدۆیە كە لە شەوی رابردوو چوار گۆڵی تۆمار كرد، ئاستبەرزی یانە ئیسپانیەكە فیفای ناچار كرد وەك باشترین یانەی سەدەی بیستەم بیناسێنێ.
ئەمڕۆ كە سەد و چواردە ساڵ بەسەر ئەم یانەیە تێدەپەڕێت، كەس نازانێ داھاتووی ئەم یانەیە وەك رابردووی پرشنگدارە، یاخود مۆمی سەروەرییەكانی دەكوژێتەوە.