رۆناڵدۆ رێزی لێنرا
بەبۆنەی تۆمارکردنی 350 گۆڵ بۆ یانەی ریال مەدرید
K24- هەولێر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەبۆنەی تۆمارکردنی سوپەر هاتریکەکەی شەوی رابردووی، لە لایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزەوە رێزی لێنرا.
رۆناڵدۆ بەرامبەر سێلتاڤیگۆ چوار گۆڵی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید گەیاندە 352 گۆڵ، کە لە ماوەی حەوت وەرزدا لە 335 یاریی ئەوەندە گۆڵەی کردووە.
رۆناڵدۆ دوای یارییەکە لەلایەن پێرێزەوە درێسی ژمارە 350ی پێبەخشرا، کە ریکۆردی زاراشی شکاند و بووە دووەم گۆڵکاری مێژوویی لە لالیگا.