تێڤێز له یانه‌كه‌ی ئاسووده نییه
ره‌نگه به‌ره‌و خولی چینی یان سعوودی بچێت

K24 ـ هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كارلۆس تیڤێزی ئه‌رجه‌نتینی ئاشكرایكردووه تێڤێزبه‌هۆی كه‌می پشووه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئاسووده نییه.
تێڤێز له هاوینی رابردوو دوای ته‌واوبوونی كۆپا ئه‌مریكای 2015 په‌یوه‌ندی به بۆكاجۆنیۆرزه‌وه كرد و له‌م وه‌رزه‌شدا به‌شداری ركابه‌رییه‌كانی خولی ئه‌رجه‌نتینی كرد.
یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه دوای نیو وه‌رز یاریكردن ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م پشووی پێدرا، پێش ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان و یانه‌كه‌ی ئاماده نه‌بوو ماوه‌ی پشووه‌كانی درێژ بكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی تێڤێز هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ئاماژه ده‌كات ته‌نیا دوو تا سێ ساڵ له كاروانی یاریكردنی تیڤیز ماوه و ره‌نگه ئه‌و ماوه‌یه‌ش له خولی چینی یان سعوودی به‌سه‌ر ببات.