به‌ڤيديۆ.. شووشتنى ئه‌م سێوه تووشى شۆكت ده‌كات
پزيشكان هۆشدار ده‌ده‌ن بزانه چ فێڵێكى له‌گه‌ڵدا كراوه
K24- هه‌ولێر
ماوه‌يه‌كه گرته‌يه‌كى ڤيدۆيى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، تێيدا گه‌نجيك سێوێكى سوور به ئاوى گه‌رم ده‌شوات تا ئه‌و كاته‌ى ره‌نگى راسته‌قينه سێوه‌كه به‌ديار ده‌كه‌وێت كه ره‌نگى ئه‌و جۆره سووره نييه كه‌وا دوكانداره‌كان نيشانى ده‌ده‌ن، ياخود روونتره بڵێن جۆره فێڵێكى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن به‌شێوه‌يه‌ك مادده‌يه‌كى لێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ره‌ونه‌قدار بێت.
هه‌ر بۆيه پزيشكان، دواى ئه‌م رووداوه رێنمايى خه‌ڵكى ده‌كه‌ن، له‌مه‌ودوا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره فێله‌يان بۆ ده‌ركه‌وێت وا باشتره سێوه‌كه به ئاوى گه‌رم بشۆن، چونكه ئه‌م جۆره مادده‌يه ره‌نگه چه‌ندين مادده‌ى ژه‌هراوى تێدابێت و مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست بكات.