سێ هه‌زار هاووڵاتى ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆيان
دوای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، نزیكەی سێ هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و ناوچانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، نزیكەی سێ هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و ناوچانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا، كه به سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرایه‌وه، به‌تایبه‌تی پێویستیيه‌كانی خۆپاراستن له چه‌كی كیمیایی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندرا، دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، تائێستا نزیكەی سێ هه‌زار هاووڵاتی كه له‌و ناوچانه ئاواره ببوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
دوا پێشهات و گۆڕانكاریيه مه‌یدانیه‌كان و ئاماده‌كاریيه گرنگه‌كان بۆ ته‌واوی میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.