ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ئێزدى له ده‌ستى داعش رزگاركران
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵەكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، سیی و یه‌ك كه‌سی دیكه ئازادكران. ئه‌وان باس له سته‌می داعش ده‌كه‌ن و به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی كاروباری رفێندراوان ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و رفێندراوانه بە ھەڵمەتی سه‌ربازی ئازادكرابن.
K24 – هه‌ولێر:

له‌و ميانه‌يه‌دا توانرا 11 ژن و 11 پياو و ژماره‌يه‌ك منداڵ كه له ناوچه‌ى به‌عاج بوون رزگار بكرێن.
ئه‌و هاووڵاتيانه له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014، له ئه‌نجامى داگيركردنى شنگال له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا داعش به هه‌زاران ژن و منداڵى ئێزدى ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و به‌شێك له‌و ژنانه‌ى ره‌وانه‌ى بازاره‌كانى كۆيله فرۆشى كران.