پێشمه‌رگه داواى پێویستيیه‌كانی خۆپاراستن له چه‌كی كیمیایی ده‌كات
پێشتر داعش چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی له دژی پێشمه‌رگه به‌كارهێناوه

K24 - هه‌ولێر:
دوای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، سێ هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و ناوچانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كه به سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرایه‌وه، به‌تایبه‌تی پێویستيیه‌كانی خۆپاراستن له چه‌كی كیمیایی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندرا، دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، تائێستا سێ هه‌زار هاووڵاتی كه له‌و ناوچانه ئاواره ببوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
دوا پێشهات و گۆڕانكاريیه مه‌یدانیه‌كان و ئاماده‌كاریيه گرنگه‌كان بۆ ته‌واوی میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.