ئایدن مەعروف: داوامان لە ئەمریكا كردووە بە جیدی مامەڵە لەگەڵ پرسى چه‌كداركردنى پێكهاته‌كان بكات
ھێزێكی چەكداری 15 ھەزار كەسی پێكدەھێنرێت
K24 - ھەولێر:
بە مەبەستی پێكھێنانی ھێزێكی چەكداری لە پێكھاتە و ھۆزەكانی ناوچەی مووسڵ شاندێكی بەرەی توركمان لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی لە كونسوڵخانەی ئەمریكا كۆبوونەوە و به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی رایگەیاند، داوامان لە ئەمریكا كردووە بە جیدی مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بكات.
لە میانی بەشداریكردنی لە روماڵی ھەواڵەكانی (كوردستان24) ئایدن مه‌عروف، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌رێمی كوردستان ئامانجی كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا خستەڕوو و رایگەیاند: "موسڵ شاری پێكەوە ژیانە و لە ماوەی رابردوودا توركمانەكان بەشداریان پێ نەكراوە لە ئۆپەراسیۆنەكان، ئێستا توركمان لە ناوچەی تەلەعفەر و موسڵ مافی خۆیانە بەشداری بكەن لە ئۆپەراسیۆنانە بكەن كە لە ئایندەدا ئەنجامدەدرێت".
گوتیشی: "فەرامۆشكردنی ئێمە وەك توركمان لە لایەن سوپای عێراقەوە بووە، لەو ناوچە توركمان نشینەكانی عێراق تا ئێستا ھێزێكی چەكداری تایبەت بۆ توركمان دروست نەكراوە، بۆیە لە وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە داوامان كردووە، ئێستا كە باسی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەكرێت، توركمان بەشداری بكات".
ئەوەشی خستەڕوو: "وەڵامی وەزارەتی پێشمەرگە ئیجابی بوو، ئێستا بە پشتیوانی ئەمریكا و ھاوپەیمانان لە ناوچەی مەخموور ھێزێك بەناوی ھێزی پشتیوانی دروست دەكرێت، بەناوی ھێزی پشتیوانی لە ھەموو پێكھاتەكانی ناوچەكانی سنووری مووسڵ، ھێزەكە 15ھەزار كەس دەبێت".
ئایندن مەعروف، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "بۆ دروستكردنی ئەو ھێزە رێككەوتن كراوە و سەر بە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەبێت و نووسینگەی لە ھەولێر دەبێت، دوامان كردووە 2ھەزار كەس لەو ھێزە توركمان بێت ئەمریكییەكان پشتیوانی لەو بۆچوونە دەكەن".
رونیكردەوە: "لیژنەیەك بۆ دروستكردنی ئەو ھێزە پێكھێنراوە، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی و ھاوپەیمانان و ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵی تێدایە".
باسی لەوە كرد: "داوامان لە كونسوڵی گشتی ئەمریكا كردووە بە جیدی مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بكات چونكە رەنگە لە دوای داعش لە ناوچەی مووسڵ گرفت دروست بكرێت".
ه‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌رێمی كوردستان، ئایدن مه‌عرووف ده‌ڵێ: هاوپه‌یمانان و عێراق و هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر پێكهێنانی هێزێكی 15 هه‌زار چه‌كداری بۆ پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا و هۆزه عه‌شایه‌ره‌كان رێككه‌وتوون، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێكهاته‌ی توركمانی هێزێكی دوو هه‌زار چه‌كداری بۆ ته‌له‌عفه‌ر ده‌بێت.
هەفتەی رابردوو شاندێكی به‌ره‌ی توركمانی له هه‌رێمی كوردستان، سەردانی كونسوڵخانەی ئەمریكای لە هەولێر كردووه و باسیان لە پێكهێنانی ئه‌و هێزێكی ھاوبەشی چەكداری لە ھۆز و پێكھاتەكانی ناوچەی مووسڵ كراوە، داواشكراوە لەو ھێزەدا 2ھەزار كەسیان توركمان بن و بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ پێ بكرێت.
داڕشتنەوە: ھ . م