ئیتیلافی سووریا رەخنە لە ئەنجومەنی ئاسایش دەگرێت
زیاتر لە 215 ھەزار كەس لە نێو زیندانەكانی حكوومەتی سووریاداھەن
K24 - ھەولێر:
ئیتیلافی نیشتیمانی سووریا لە لێدوانێكدا رەخنەی لە ھەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گرت، لە بارەی بێدەنگ بوونی لە ھەمبەر پێشێلكردنی ئاگربەست لە سووریا.
ئیتیلافی نیشتیمانی سووریا رایگەیاند: پێشێلكاریەكان دەبێتە ھۆكاری وەستاندنی ئاگربەست لە سووریا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە ئەو بەندەی تایبەتە بە ئازادكردنی زیندانیە سیاسیەكان تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە و زیاتر لە 215 ھەزار كەس لە نێو زیندانەكانی حكوومەتی سووریاداھەن، كە ئەمەش پێشلكارییە بۆ ئاگربەستەكە.
رۆیتەرز لە زاری گروپێكی چاودێری ئاگربەستی سووریا بڵاویكردووەتەوە، لە ھەفتەی یەكەمی دوای راگرتنی ئاگربەست لە سووریا 682 كەس كوژروان.
روانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا رایگەیاندووە: لەو ناوچانەی كە رێككەوتنی ئاگربەستیان لە سەر نەكراوە 552 كەس كوژروان، 135 كەس لەو ناوچانە كوژروان كە رێككەوتنی ئاگر بەستیان لە سەر كراوە.
لە 27 شوباتی ئەمساڵ ئاگربەست لە سووریا دەستیپێكرد، راگهیاندنی ئاگربهست لهسهر ئهو لایهنانه جێبهجێدهكرێت، كه له ململانێكانی سووریادا بهشدارن، ئاگربهستهكهش، ههریهك له رێكخراوی داعش و بهرهی نوسره ناگرێتهوه.
داڕشتنەوە: ش،م