گۆڕان و بزووتنه‌وه مانده‌گرن
هه‌ريه‌ك له فراكسيۆنه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان مانگرتنيان راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له فراكسيۆنه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان مانگرتنيان راگه‌ياند.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، سه‌رۆكى فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى، شوان قه‌ڵادزه‌يى رايگه‌ياند، چيديكه ميله‌ت تواناى به‌رگه‌گرتنى نه‌ماوه و پێويسته ره‌وشى په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 12ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو.
گوتيشى: له پێناو كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و درووستكردنى فشار له‌سه‌ر لايه‌نه‌كان بڕيارمان داوه مانبگرين.
هاوكات، برزۆ مه‌جيد، سه‌رۆكى فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياند، له پێناو گێڕانه‌وه‌ى شكۆ و سه‌روه‌رى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بڕيارمانداوه بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ مانبگرين.