ئه‌بوبه‌كرهه‌ڵه‌دنی: چیدیكه په‌رله‌مانتاران ته‌ماشاكار نابن
"ئه‌م دۆخه له قازانجی پڕۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا نییه"
K24 – هه‌ولێر:
بە مەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، جارێكی دیكە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆبوونه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووش رایگه‌یاند ئه‌م دۆخه له قازانجی پڕۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا نییه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتوو بە ناوی گشت فراكسیۆنەكان جگە لە گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌م دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ و هه‌فته‌ی رابردووی فراكسیۆنه‌كان زۆرباشه، كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستی ده‌روونی تێپه‌ڕاند".
گوتیشی: "به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا حزبه سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سیاسیی بۆ كۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه سیاسیی و ئابوورییه‌ی كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه".
گوتیشی: "فراكسیۆنی گۆڕان بڕیاری مانگرتنیان داوه"، روونیشیكرده‌وه: "پێمان باشبوو هه‌موومان له مانگترن به‌یه‌كه‌وه بین، به‌ڵام له‌به‌ر بیروبۆچوونی جیاواز نه‌گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه مانگرتن رابگه‌یه‌نین".
هه‌ڵه‌دنی ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌م دۆخه زیانی بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی و حوكمڕانی هه‌رێم ده‌بێ و په‌رله‌مانتارانیش چیدیكە ته‌ماشاكاری دۆخه‌كه نابن و فشار و هه‌وڵه‌كانیان چڕترده‌كه‌نه‌وه".
ئا: م.ح