"وڵاتانی گرووپی 7 به‌ڵێنیاندا پشتیوانیی له شه‌نگال بكه‌ن"
وڵاتانی گرووپی 7 و نوێنه‌رانی وڵاتان له هه‌رێم له باره‌ی شه‌نگال كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لە بارەی ئاوەدانكردنەوەی شەنگال نوێنەرانی وڵاتانی( گروپی حەوت) ودیپلۆماتكار و كونسولگەری وڵاتان لە ھەرێمی كوردستان و وەزیری ناخۆ و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوە .
مەحما خەلیل قایمقامی شه‌نگال بۆ كوردستان24 گوتی: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوامانكرد پشتیوانی له خه‌ڵكی شه‌نگال بكرێ، چ به ئاوه‌دانكردنه‌وه یان به مه‌عنه‌وی یان كێشه‌ی به جنۆساید یان به رزگاركردنی دایك و خوشكمان ئه‌وانه‌ی له بنده‌ستی داعشدا ماون".
مه‌حما خه‌لیل گوتیشی: "دواكارییه‌كان به 8 خاڵ داوامانكردن، ئه‌و وڵاته به‌ڵێنیاندا ئه‌و خاڵانه په‌سه‌ند بكه‌ن"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌و وڵاتانه پشتیوانی خۆیان راگه‌یاند ده‌بێ پشتیوانی له شه‌نگال بكرێ".
په‌یامنێر: به‌رگه‌شت ئاكره‌یی
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح