ڤیدیۆ... بێشكچی له‌گه‌ڵ ئاریچ گۆرانییه‌ك بۆ كوردستان ده‌چڕێت
ده‌رباره‌ى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردييه
K24- ئه‌ڵمانيا
كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی تورك ئیسماعیل بێشكچی، به‌شداری له گۆانییه‌كی كوردی ده‌كات كه ده‌رباره‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه و ده‌ڵێ "كوردستان دروست ده‌بێت" .
گۆرانییه‌كه كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه هی هونه‌رمه‌ندی به‌نێوبانگی كورد نیزامه‌ددین ئاریچه و بێشكچی و ئه‌سكه‌رێ بۆیوك كه نووسه‌رێكی ناسراوی كوردی ئه‌رمینیایه به‌شداریان له گۆرانییه‌كه‌دا كردووه.
نیزامه‌دین ئاریچ ، خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و بیست ئه‌لبوومی به زمانی كوردی وتوركی هه‌یه، له ساڵی 1979 به‌هۆی گوتنی گۆرانییه‌كی كوردی، له‌لایه‌ن دادگه‌یه‌كی توركییه‌وه بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو، ئه‌ویش ناچاربوو روو له ئه‌ڵمانیا بكات و له به‌رلین نێشته‌جێ بێت.
ئاریچ به‌م زووانه له سه‌ر شاشه‌ی كوردستان 24 باسی ئه‌زموونی هونه‌ری خۆی ده‌كات و به‌سه‌رهاتی ئه‌و گۆرانییه‌ی كه له‌گه‌ڵ بێشكچی و بۆیوك-ی گوتووه ده‌گێڕێته‌وه.