مهسروور بارزانى: چهكدارانى داعش مێشكيان شۆراوهتهوه
لەسەر رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش بۆ كەناڵی بی بی سی رايگهياند،
K24 – ههولێر:
مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش بۆ كەناڵی بی بی سی رايگهياند، رووبەڕووبوونەوەی كهسانێك زەحمەتە كه مێشكیان شۆراوهتهوه و بۆ ههر چییهك بێت، ئامادەن خۆیان بهكوشتن بدهن. مەسروور بارزانی، چیرۆکی خۆکوژێك دەگێڕێتەوە کاتێک لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە دەستگیر کراوەو خۆکوژەکە ھاوار دەکات "من تەنھا 10 خوولەکم مابوو بچمە لای پێغەمبەر".
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان گوتيشى: "ئەوان ھەمیشە ئەو ھەستەیان ھەیە، كە ئەگەر بتکوژن خۆیان بەبراوە دەزانن، ئەگەریش بیانکوژیت، دەڵێن دەچینە بەھەشت، بۆیە رووبەڕووبوونەوەی كەسانێك کە بەو شێوەیە بیر بکەنەوە كارێكی زەحمەتە".
لەسەر توانای سەربازیی چەکدارانی داعش، مەسروور بارزانی دەڵێت: "شەڕکەری باش و توانای بەکارھێنانی چەکی قورسیان ھەیە و ئەفسەری کۆنی سەربازییشیان لەگەڵدایە، کە دەزانن چۆن شەڕ بکەن و پلانی شەڕو ھێرشکردن دابڕێژێن و وەک سوپایەکی ئامادە شەڕ دەکەن".