يه‌شار كايا كۆچى دواييكرد
سیاسەتمەداری باكوری كوردستان یەشار كایە لەتەمەنی حەفتا و ھەشت ساڵیدا كۆچی دواییكرد و بڕياره ته‌رمه‌كه‌ى له هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ئه‌سپه‌رده‌ى خاك بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
سیاسەتمەداری باكوری كوردستان یەشار كایە لەتەمەنی حەفتا و ھەشت ساڵیدا كۆچی دواییكرد و بڕياره ته‌رمه‌كه‌ى له هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ئه‌سپه‌رده‌ى خاك بكرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەھەولێری پایتەخت سەرۆكی پارتی دیموكراسی و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەدەرەوە یەشار كایە كۆچی دواییكرد.
كایە لەساڵی 1938 لەقەرسی باكووری كوردستان لەدایكبووە.
خوێندنی ئامادەیی لەئه‌سته‌مبووڵ تەواو ده‌كات، لەساڵی 1959 كە قوتابی كۆلیژی ئابوری دەبێ، دەسگیردەكرێ و دەساڵ زیندانی دەكرێ.
یەشار كایە لەساڵی 1993 پارتی دیموكراسی دادەمەزرێنێ و سێزدە پەرلەمانتاری كوردیش دێنە نێو پارتەكەی ئەودا.
دوای ئەوەی لەتوركیا دەردەكەوێتە دەرەوەش دەست دەكات بەدامەزراندنی پەرلەمانی كوردستان لەدەره‌وە و ناوەندەكەی لە بڕوكسلی پایتەختی بەلجیكا دەبێ.
كایە لەساڵی 2014 بۆ یەكەمجار دوای بیست ساڵ دەگەڕێتەوە توركیا.
