جه‌ميل بايك: پشتيوانى له دابه‌شبوونى ئاكه‌په ده‌كه‌ين
ژماره‌يه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى، له هه‌وڵى درووستكردنى پارتێكى نوێ ده‌ده‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى، له هه‌وڵى درووستكردنى پارتێكى نوێ و جيابوونهوهن له سه‌رۆكى پارته‌كه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و له به‌رامبه‌ريشدا هاوسه‌رۆكى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) پشتيوانى خۆى بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕى.
له‌و باره‌يه‌وه، جه‌ميل بايك رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر عه‌بدوڵڵا گویل و ياوهرهكانى حزبێكى نوێ جيا له ئاكپارتى دابمه‌زرێنن، ئه‌وا؛ كه‌جه‌كه پێشوازى له هه‌وڵه‌كه‌يان ده‌كات و پشتيوانيان ده‌كات.
به بڕواى چاودێران، ئه‌و بانگه‌وازه‌ى جه‌ميل بايك به ئاماژه‌يه‌كى روون بۆ هه‌ژموون و گرنگى كه‌جه‌كه له ژيانى سياسى توركيا هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه له كاتێكدايه، كه‌جه‌كه لايه‌نێكى سياسى و چه‌كدارى قه‌ده‌غه‌كراوه له توركيادا.