جه‌ميل بايك: پشتيوانى له‌ دابه‌شبوونى ئاكه‌په‌ ده‌كه‌ين

ژماره‌يه‌ك له‌ دامه‌زرێنه‌رانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى، له‌ هه‌وڵى درووستكردنى پارتێكى نوێ ده‌ده‌ن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/117e7f19-a4e8-4dbe-bfcc-56acd61d7232/CemilBayik.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ژماره‌يه‌ك له‌ دامه‌زرێنه‌رانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى، له‌ هه‌وڵى درووستكردنى پارتێكى نوێ و جيابوونه‌وه‌ن له‌ سه‌رۆكى پارته‌كه‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و له‌ به‌رامبه‌ريشدا هاوسه‌رۆكى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) پشتيوانى خۆى بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌ربڕى.

له‌و باره‌يه‌وه‌، جه‌ميل بايك رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر عه‌بدوڵڵا گویل و ياوه‌ره‌كانى حزبێكى نوێ جيا له‌ ئاكپارتى دابمه‌زرێنن، ئه‌وا؛ كه‌جه‌كه‌ پێشوازى له‌ هه‌وڵه‌كه‌يان ده‌كات و پشتيوانيان ده‌كات.

به‌ بڕواى چاودێران، ئه‌و بانگه‌وازه‌ى جه‌ميل بايك به‌ ئاماژه‌يه‌كى روون بۆ هه‌ژموون و گرنگى كه‌جه‌كه‌ له‌ ژيانى سياسى توركيا هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌، كه‌جه‌كه‌ لايه‌نێكى سياسى و چه‌كدارى قه‌ده‌غه‌كراوه‌ له‌ توركيادا.