ڤاتیكان نزای سەركەوتن بۆ كوردستان ده‌كات
په‌سنی كلتووری پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات له كوردستان

K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی ڤاتیكان له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان نزای خێر و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر په‌نادانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره له كوردستان.
ئارچ بیشۆپ، باڵیۆزی ڤاتیكان له عێراق، سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیكرد و پاڵپشتی ڤاتیكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
باڵیۆزی ڤاتیكان رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌ستخۆشی له دانیشتووان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر په‌نادانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌له‌گه‌ڵ ئارچ بیشۆپ، كه وه‌ك باڵیۆزی نوێی ڤاتیكان له عێراق دهستبهرهكان بووه رایگه‌یاند، كریستیانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مێژوویه‌كی دێرینیان هه‌یه و ئه‌وان به‌شێكی دانه‌بڕاوی كۆمه‌ڵگای كوردستانن.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان شانازی به‌و كلتوورهوه ده‌كه‌ن.
وێڕای ئاماژه‌دان به قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌ختی كرده‌وه ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران به سهرزبهرزییهوه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.