جه‌بار ياوه‌ر: پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌يه‌‌ و سوپا ئاماده‌ نييه‌

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جەبار یاوەر بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی وتووە:

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bf796190-8e4e-42e9-a445-dbcbba7440ad/jabar%20yawar%20mwsl.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جەبار یاوەر بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی وتووە: کاتێک ئێمە خەریکی خۆئامادەكردن بووین بۆ ئازادکردنی مووسڵ، پەلاماری ئەنبار درا و کەوتە ژێردەستی تیرۆریستان و ھەڵمەتی سەربازیی ئازادكردنی مووسڵ دواکەوت، ئێستاش كە ئێمە باسی ئازادكردنی مووسڵ دەکەین دەبینین پەلاماری ئەبوغرێب دەدرێت، لەبەرئەوە ناتوانین کاتێکی دیاریکراو بۆ جێبەجێكردنی ئەم كارە دابنێین.

یاوەر ئەوەشی بە ئاژانسەكە وتووە کە هێزی پێشمەرگە ماوەی دوو ساڵە بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەكراوە و لە ئێستاشدا هێزەکانی پێشمەرگە  ئامادەی دەستپێكردنی ھەڵمەتی سەربازیی ئازادکردنی مووسڵن، بەڵام هێشتا سووپای عێراق ئامادە نیە.